حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤان بەرهەمێن جوانكاريێ بۆ پيستى بكارنه‌ئينه‌

ڤان بەرهەمێن جوانكاريێ بۆ پيستى بكارنه‌ئينه‌

وشه‌:

زۆر بەرهەم هەیە بۆ پاككردنەوەی پێست و ڕوونكردنەوەی پێست چ بەشێوەی كرێم بێت یان شامپۆ و پاككردنەوەی پێست. بەڵام ئەم بەرهەمانە بێگومان زیان بە پێست دەگەیەنن، ئەگەر هاتوو بەشێوەیەكی تەندروست بەكارنەهێنرێت. پسپۆرانی پێست و جوانكاری دەڵێن، پێویستە لەو بەرهەمانە دووربكەونەوە كە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و دەبنە هۆی رووشان و برینداربوونی پێست.

یەكەم: بەكارهێنانی سكرەبی تیژ بۆ پێست، خۆت بەدووربگرە لە بەكارهێنانی ئەو ماددە پاككەرەوانەی كە تیژن بۆ پێست یان پێكهاتەیان زبرە.لەبری ئەوەی پێست پاك بكاتەوە و لە زیپكە بیپارێزێت دەبێتە هۆی زیانگەیاندنی بەپێست و ڕووشانی پێست. بۆیە باشترە كرێم بەكاربهێنرێت بۆ پێست و بەشێوەیەكی نەرم بسڕدرێت، بۆ ئەوی زیان بەخانەكانی پێست نەگات.

دووەم:كحول بەكارمەهێنە، هەمیشە ئەم بەرهەمانەی كە كحولی تێدایە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بەپێست، پسپۆرانی لە نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری دەڵێن، پێویستە لە بەرهەمانە دوور بكەیتەوە كە پڕن لە كحول، چونكە دەبنە هۆی وشكبوونەوەی پێست و زیادبوونی زیپكەی پێست و دروستبوونی بیرۆی پێست. باشترە لە بری بەكارهێنانی كحول بۆ پێست ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنرێت كە سووكن و زیان بە پێست ناگەیەنن.

سێیەم: نەرمكەرەوەی كۆلاجین، گەردی كۆلاجین زۆر گرنگە بۆ پێست و ڕێگریكردن لە زیانەكانی پێست، بۆیە پێوستە لە كاتی بەكارهێنانی كۆلاجین بۆ پێست تەنیا ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنرێت كە سروشتین و نابن بەهۆی زیانگەیاندن بە پێست یان ئەو خۆراكانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە كۆلاجین.

چوارەم: ئەو بەرهەمانە بەكارمەهێنە كە بۆندارن، زۆرێك لە بەرهەمە جوانكاریییەكان بڕێكی زۆر بۆن لە پێكهاتەكانیان هەیە ئەم بۆنانە دەبنە هۆی ڕووشانی پێست و زیانگەیاندن بەپێست، چونكە بۆن بەهەمانشێوە كحول لە پێكهاتەكەی دا هەیە كە زیان بە پێست دەگەیەنێت و بەتایبەتی هۆكارێكە بۆ وشكبوونەوەی پێست.

پێنجەم: لفكە یان دەسڕی زبر بەكارمەهێنە، خۆت بپارێزە لە بەكارهێنانی لفكە بۆ پێست، چونكە زۆر تیژن و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و هۆكارێكە بۆ دروستبوونی زیپكە و بیرۆی پێست، دەبێتە هۆی زۆر ڕاكێشانی بەكتریا بۆ پێست، بەمەش پێست تووشی چەندان زیان دەكات و ڕێ لە دروستبوونی خانەی نوێ‌ دەگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi