چاوان دێ خۆ ئامادە كهى بۆ پرۆسا ههڤژينيێ
وێستگە ستایل-
هاوسەرگیری قۆناغێکی نوێیە لەژیانی مرۆڤدا، هەر بۆیە بڕیاڕدان لەسەر ئەو ژیانە ڕەنگە کەمێک گران بێت و پێویستی بە خۆئامادەکردن بێت.
بەشێوەیەکی گشتی لە هاوسەرگیریدا ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبیتەوە، وەک چۆن لەدایک دەبیت لەگەڵ کەسێکی نوێدا ژیان دەستپێدەکەیت، ڕەنگە جۆرێکی تر و جیاوازتر بیربکاتەوە و پێویستە تۆش زانیاریت دەربارەی هەموو لایەنەکانی ژیان لە هاوسەرگیریدا هەبێت، تا بتوانیت ژیانێکی هاوسەرگیری سەرکەوتوو بەڕێ بکەیت.
1-ڕەنگە هاوسەرەکەت شەرم بکات سەرەتا لە دەربڕینی زۆر هەستی بۆ تۆ، لەهەمانکاتدا زۆریش تۆی خۆشبووێت، لەبری ئەوە لەڕێگەی ماددی و دیاریەوە خۆشەویستیەکەی دەردەبڕێت، پێویستە ئەم حاڵەتەش ئاسایی وەربگریت هەوڵبدەیت گفتوگۆ زیاتر بکەن.
2-هەندێک جۆری پیاوان بێدەنگی هەڵدەبژێرن، ئەمەش مانای ئەوە نییە گرنگی بەتۆ نادات، یان بەکورتی وەڵام دەداتەوە.
3-هەندێکجار هاوسەرەکەت پێویستی بەوەیە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانی بچێتە سەنتەرێکی وەرزشی یان سەیرانێک و گەشتێک، ئاساییە هەندێک کات بە ژیانی تایبەتی خودی خۆی ببەخشە.
4-پیاوان کاتێک توڕە دەبن تەنها چەند خولەکێکە و لەیادی دەکەن، پێویست ناکات تۆ بیری بهێنیتەوە لەسەر بابەتەکە بڕۆیت و درێژەی پێ بدەیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی