چەند تێکەلهيێن سروشتی بۆ چارەسەرکرنا گرفتێن پيستى
ئێن ئارتى:
هەندێک پێکهاتەی سروشتی کە پێداویستی ڕۆژانەن سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنن.
ماڵپەڕی “boldsky” باس لەو پێکهاتە سروشتیانە دەکات.
-بەکارهێنانی بەرهەمە سروشتییەکان هیچ زیانێک بە پێست ناگەیەنن و نابنە هەستیاری، ئەو کەسانەی پێستیان چەورە دەتوانن سوود لە تێکەڵکردنی سپێنەی هێلکە و شۆفان وەربگرن و ماوەی ٢٠ خولەک بیدەن لە پێستیان و باشترە لە هەفتەیەکدا دووجار ئەنجامی بدەن.
-بەکارهێنانی شیر و لیمۆ یارمەتی شێدارکردن و نەرمبوونەوەی پێست دەدات، پێویستە ماوەی ١٠ خولەک بدرێت لە پێست.
-ئەو کەسانەی پێستیان وشکە دەتوانن سوود لە زەیتی زەیتون وەربگرن و ماوەی ١٠ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە.
-تێکەڵکردنی مۆز و ئاڤۆگادۆ درەوشانەوە دەدات بە پێست و شێداری دەکاتەوە، ئەم تێکەڵەیە دەدرێت لە پێست تا وشک دەبێتەوە و دواتر دەشۆرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی