باشترین کرێم بۆ نووكرنا پيستى
باخچه:
پێست یەکێکە لەئەندامە گرنگەکانی لەش کەبەچەندین ھۆکاری ژینگەیی کاریگەری دەبێت.
چەندین جۆری کرێم و چارەسەر ھەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی پێست بەڵام رەنگە کاریگەری لاوەکییان ھەبێت.
ئەگەر دەتەوێ پێستت بێ گرفت بێ و گەنجتر و فرێشتر دەربکەوێت، پێویستە بەم پێکھاتانە ئەم گیراوەیە ئامادە بکەیت:
١ کەوچک بادەم یان زەیتی زەیتون
٢ کەوچک ڤازلین
١ کەوچک ھەنگوین
١ زەردێنەی ھێلکە
سەرەتا ڤازلینەکە بخە سەر ئاگری کەم و کاتێ توایەوە لایبدە لەسەر ئاگر و پێکھاتەکانی تێکەڵ بکە و پاشان بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بیدە لەپێستی دەم و چاوت و دوای نیو سەعات کرێمەکە بەلۆکە و ئاوی کانزایی بیسڕە.
ئەوە بزانە بەر لەخەوتن بە ٢ سەعات کرێمەکەی لێ بدەیت و ھەوڵ بدە بیخەیتە سەلاجەوە و ئاوی زۆر بخۆرەوە و دەم و چاوتی پێ بشۆ تا پێست پاک دەبێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی