نینۆک چاوان گه‌شه دكت
وشه
نینۆک مادەیەکی ڕەقی نیمچە ئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین دروست دەبێت. مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگای پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات.
نینۆک توانایه‌کی زۆر ده‌دات به په‌نجه‌کان له کاتی کارکردن‌دا، ئه‌گه‌ر نینۆک نه‌بێت کۆتایی به‌شی په‌نجه ئه‌و هێزه‌ی نابێت و له گرتن و هێز پێدا شکانی شته‌کان نینۆک رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت.
نینۆکه‌کان به‌م شێوه‌یه گه‌شه ده‌که‌ن:
1 – نینۆکه‌کانی ده‌ست له مانگێکدا 3.5 میلیمه‌تر گه‌شه ده‌که‌ن، واتا له ماوه‌ی 100 رۆژدا یه‌ک سم گه‌شه ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی جیاوازیی جینه‌کانه‌وه نینۆکی هه‌ندێک که‌س گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
2 – نینۆکی پێ به‌راورد له‌گه‌ڵ نینۆکی ده‌ست، هێزی که‌متره و له مانگێکدا ته‌نیا 1.6 میلیمه‌تر گه‌شه ده‌کات.
3 – زۆر جار جۆر و ره‌نگی نینۆکه‌کان نیشانده‌ری نه‌خۆشییه، بۆ نموونه ره‌نگی قاوه‌یی نینۆکه‌کان نیشانه‌ی نه‌خۆشیی هۆرمۆنه‌کانه و نینۆکی سپی نیشانه‌ی نه‌خۆشیی کۆئه‌ندامی هه‌رسه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌رخه‌ری شێرپه‌نجه‌ی خوێنه.
4 – نینۆک هاوشێوه‌ی قژ له وه‌رزی گه‌رمای هاویندا گه‌شه‌ی زیاتر ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که گه‌رما خوێنی ناو ده‌ماره‌کان ده‌ورووژێنێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه ماده‌ی کراتینی زیاتر دروست ببێت.
5 – نینۆکی پیاوان به‌هێزتره و زیاتر له نینۆکی ژنان گه‌شه ده‌کات.
6 – ئه‌و ده‌سته‌ی زیاترین چالاکیی پێ ده‌که‌ین، نینۆکه‌که‌ی زیاتر گه‌شه ده‌کات چونکه خوێنی ناو ده‌ماره‌کانی چالاکتره.
تێبینی: کێراتین مادەیەکی کیمیایە کە بەشداری دەکات بە شێوەیەکی سەرەکی و وەکو مادەیەکی بنچینەیی لە دروست کردنی (موو، پەڕەموچ،دەندوک، نینۆک، قۆچ و …) و ھەروەھا بە ڕێژەیەکی کەمیش لە دروست بوونی پێستدا بەشداری دەکات.
سه‌رچاوه: takvim
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی