ئه‌ڤ 10 باژێرنه بۆ ژیانێ باشترینن
K24 – هه‌ولێر
به‌شی هه‌واڵگری گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بۆ دیاریكردنی باشترین شاره‌كانی جیهان بۆ ژیان، له كۆی 140 شاری جیهان و له‌سه‌ر بنه‌مای پێنج پێوه‌ر و بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ ژیان، 10 له باشترین شاره‌كانی جیهان بۆ ژیان ئاشكرا ده‌كات، كه شه‌شیان له ئوسترالیا و كه‌نه‌دان.
شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا به یه‌كه‌مین شار بۆ ژیان ده‌ستنیشان كردووه، ڤییه‌ن له ئوستریا (نه‌مسا) دووه‌م و شاری ڤانكۆڤێر له كه‌نه‌دا سێیه‌می شاره بۆ ژیان.
ئه‌و 10 شاره له‌سه‌ر پێوه‌ر و بنه‌ماكانی وه‌ك سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، كلتور و ژینگه، په‌روه‌رده و ژێرخان وه‌ك باشترین شار بۆ ژیان دیاری كراون، بێ ئه‌وه‌ی تێچوونی ژیان له‌م شارانه له‌به‌ر چاو گیرابێت.
ده‌ستنیشانكردنی ریزبه‌ندیی شاره‌كان بۆ ژیان له لایه‌ن به‌شی هه‌واڵگری ئیكۆنۆمیست، به شێوه‌یه‌كی گشتی تایبه‌ته به وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به سیسته‌مێكی باشی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، كوالیتی باشی ژێرخان و هه‌روه‌ها ئه‌و شارانه قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندییان هه‌یه و رێژه‌ی دانیشتوانیشی كه‌من.
بۆ نموونه رێژه‌ی كه‌می دانیشتوان له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا، كه بۆ هه‌ر كه‌سیك له ئوسترالیا 3.1 كیلۆمه‌تری دووجار و له كه‌نه‌داش هه‌ر كه‌سێك 3.9 كیلۆمه‌تری دووجار به‌ر ده‌كه‌وێت.
هه‌ندێ شار بوونه‌ته قوربانی سه‌ركه‌وتنی خۆیان
راپۆرته‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به شاره گه‌وره بازرگانییه‌كانی جیهان وه‌ك نیویۆرك، له‌نده‌ن، پاریس و تۆكیۆ نه‌كردووه، كه پره‌ستیژی بازرگانی و داراییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ چالاكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كات به‌سه‌ر بردن. به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان، قه‌ره‌باڵغی و كێشه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی بوونه‌ته قوربانی.
تیرۆریزمی جیهانی هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری
هه‌ندێ شاره‌كان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، رێژه‌ی سه‌قامگیریان دابه‌زیوه، كه بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ دیاریكردنی باشترین شاره‌كان بۆ ژیان.
سیمۆن باپیست سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵگری ئیكۆنۆمیست به CNBC رایگه‌یاند “له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو هه‌ندێ له شاره‌كان پێشكه‌وتنیان له بواری سه‌قامگیری به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام هه‌ندێكی تر ره‌وشیان خراپتر بووه”.
سه‌قامگیری پاریس له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو له ئاستی 3.7% بۆ 91.1% له ساڵی 2016 دابه‌زیوه و یه‌كێ له‌و 10 شاره گه‌ورانه‌یه كه رێژه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو بۆ ژیان دابه‌زیوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی