فیل هێرش دكەنە سەر گوندهكى
وشه
ئەمڕۆ چوارشەم كۆمەڵێك فیل لە دارستانەوە هاتنە دەر و هێرشیان كردە سەر گوندێكی باشووری رۆژئاوای نیپال و بە نێو گوندەكە بڵاو بوونەتەوە، تا ئێستە كەسێكیان كوشتووە و دوو كەسی تریشیان بریندار كردووە.
بەرپرسێكی حكوومەتی نیپال بەناوی دیلی رام ئاشاریا ئاشكرای كرد، فیلەكان بە مێگەل هێرشیان كردووەتە سەر گوندی بەرازینی، لە بەرەبەیانی زووەوە هێرشەكەیان دەست پێ كردووە و لەو كاتەی كە دنیا تەواو ڕووناك نەبووە و خەڵكی هەموو لە خەودا بوون.
هەروەها گوتی، ئەو كاتەی دنیا ڕووناك بووە و خەڵك بە ئاگا هاتوون، تووشی شۆك بوون لەو ژمارە زۆرەی فیل كە لە نێو گوندەكەیان بڵاو بوونەتەوە، هیچ دەرفەتێكیشیان نەبوو بۆ ڕاكردن و لە دەست هێرشی فیلەكان، بۆیە لە نێو گوندەكە ماونەتەوە و خۆیان لە پەلاماری فیلەكان دەشارنەوە و ڕادەكەن.
دیلی رام ئاشاریا ئاماژەی دا، ڕاستەوخۆ هێزێكی تەناهی بەرەو گوندەكە جووڵێنراون بۆ ئەوەی ڕەوشی گوندەكە ئارام بكەنەوە و فیلەكانیش بەرەو دارستانەكان بەرنەوە و برینداران و قوربانییان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەكان تا چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت.
ئەو گوندە دەكەوێتە نزیك ناشناڵ پاركی باردیا كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر فیلی تێدایە و تا ئێستەش هۆكاری ئەو هێرشەی فیل نەزانراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی