هه‌ستيكێن په‌یكه‌رێ كیسه‌له‌يه‌كا 228 ملیۆن سالان هاتنه ديتن
وشه:
زانایانی زه‌ویناسی چین له نوێترین كاریاندا توانییان ئێسكه په‌یكه‌رێكی كیسه‌ڵێك بدۆزنه‌وه كه نزیكه‌ی هه‌شت پێ درێژه و مێژووه‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 228 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانایانی زه‌وی ناسی چینی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایانی چین بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا توانییان ئێسكه په‌یكه‌رێكی كیسه‌ڵێك بدۆزنه‌وه كه خاوه‌نی “قه‌پاغی پشتی كیسه‌ڵ” نه‌بێت و هه‌موو جه‌سته‌ی پێكهاتبێت له پێست و گۆشت و ئێسك.
زانا چینییه‌كان زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره‌وه گوتوویانه، ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره‌ی كیسه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پۆلی “Eorhynchelys” “ئۆرهینچۆلیس” كه له سه‌رده‌می “Triassic period”دا ژیاوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م كیسه‌ڵه به گه‌وره‌ترین كیسه‌ڵ داده‌نرێت له سه‌رده‌می پێشوو و ئێسته‌ش.
زانایان ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه درێژی ئێسكه په‌یكه‌ره‌كه‌ی كیسه‌ڵه‌كه ده‌گاته هه‌شت پێ كه ده‌كاته 2.5 مه‌تر، ئه‌مه‌یش وایكردووه به گه‌وره‌ترین كیسه‌ڵ دابنرێت له دنیادا، دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره له‌لایه‌ن زانایانی زه‌ویناسی چینییه‌وه ئێسته له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی چین به‌پارێزراوی هه‌ڵگیراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی