کوردێن ئێزدی چاڤهرێ رووفاتێن ئەنفالکريان دکن
رووداو – گوندی داکا مەزن
سەرەڕای ئەوەی 30 ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کوردانی ئێزدی چاوەڕێی رووفاتی کەسوکاریانن، کە 300 کەسیان لەو پرۆسەیە بێسەروشوێن کران.
فەرمان ساڵح، دانیشتووی گوندی داکا مەزنە لە دەڤەری بادینان، حەوت کەس لە ماڵباتەکەی ئەنفال کراون، هەرچەندە 30 ساڵ بەسەر ئەنفالکردنیان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا چاوەڕێیە چارەنووسی: باوک، برا، برازا و براژنەکانی خۆی بزانێت.
فەرمان ساڵح دەڵێ “ئەوان هیچ جیاوازییەکیان نەکرد، دوژمن هەمووانی بەیەکەوە ئەنفال دەکرد جا لەسەر هەر ئایینێک بوونایە، تەنیا کورد بوونایە، ئەنفالی دەکردن”.
لە سەنتەری ئەنفال، ناوی نزیکەی 300 کوردی ئێزدیی ئەنفالکراو تۆمارکراوە، کە خەڵکی: تلکێف، شێخان، حەمدانییە، باشیک و شنگالن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی