هیتله‌ر ل هندستانێ ده‌ركه‌فت
باسنيوز:
په‌رله‌مانتارێكی هیندستان خۆی دەخاتە بەرگی ئەدۆڵف هیتلەری سەرۆكی ئەڵمانیای نازی و بەڕێگەیەكی جیاواز داوای مافی ناوچەكەی لە حكوومەتی هیندستان دەكات.
نارا مالی سیفابر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هیندستانه، به‌پۆشینی جلوبه‌رگی هیتله‌رەوە داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان كرد پاره‌ی زیاتر بۆ ویلایه‌ته‌كه‌ی (ویلایەتی ئه‌ندریا برادیش) خەرج بكات.
له كاتی ناردنی په‌یامه‌كه‌یدا، نارا مالی سیفابر له‌به‌رده‌م میدیاكاندا لاسایی هیتلەری دەكردەوە.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتاره‌كه ڕوونی نه‌كرده‌وه كه بۆچی لاسایی هیتله‌ری كردووەته‌وه، به‌ڵام تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی (هیتله‌ر) لەلای هیندییه‌كان زۆر خۆشه‌ویسته و زۆر كات خه‌ڵكی هیندستان له كاتی ناردنی په‌یامه‌كانیاندا لاسایی ئه‌و دیكتاتۆرە ناسراوەی جیهان دەكەنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی