ژن و زهلامهكى نێزیكی دوو سالانه ئاڤ ب ههروه نهداينه
خەندان-
ژن و پیاوێك لە وڵاتی بەریتانیا نزیكەی دوو ساڵە ئاویان بە فیرۆنەداوە و سودیان لە ئاوی باران و ئاوی بەكارهێنراوی رۆژانەی خۆیان وەرگرتووە.
دەیلی مەیل راپۆرتێكی لە بارەی ژیانی ژن و پیاوێك بڵاوكردووەتەوە، كە نزیكەی دوو ساڵ دەبێت ئاویان بە فیرۆنەداوە و سودیان لە ئاوی باران و ئاوی بەكارهێنراوی رۆژانەی خۆیان وەرگرتووە، بۆ ئاودانی گوڵ و شۆردنی ئۆتۆمۆبێلەکەیان.
ستیڤی تەمەنی 61 ساڵ و هاوسەرەكەی كە ناوی ئەنیتای تەمەن 50 ساڵە خۆشحاڵن بەوكارەی دەیكەن.
ستیڤ لەوبارەیەوە دەڵێت، “چەند تەنكییەكی گەورەمان داناوە بۆ كۆكردنەوەی ئاوی باراناوی سەربانەكەمان، تەنكییەكان 270 گالۆن ئاو كۆدەكەنەوە”.
ئەو ژن و پیاوە هەروەها سود لە ئاوی بەكارهێندراوی رۆژانەش دەبینین بۆ ئاودانی گوڵی باخچەكەیان و شتنی ئۆتۆمۆبێلەكەیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی