کێم خەويێ کاریگەری لسەر ساخلهميێ هەیە
خەندان-
کەم خەوی و تێکچوونی کاریگەری سلبی لەسەر تەواوی تەندروستی هەیە، ئەگەری هەیە ببێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشی، هەربۆیە ئەگەر کەم خەویت یان خەوت پچڕپچڕە و هێندە بایەخی پێنادەیت، باشترە لەمەدوا چارەسەری بکەیت، لەرێگای پزیشکانی پسپۆڕی دەروونییەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa زیانەکانی کەم خەوی بریتییە لە:
1-کەم خەوی زیان بە دڵ دەگەیەنێت، چونکە لێدانی دڵ ناڕێک و پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەکات، ئەمە جگەلەوەی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەش، بەتایبەت ئەو کەسانەی پێنج کاتژمێر کەمتر دەخەون.
2-کەم خەوی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی هەیە، ئەگەری خستنەوەی منداڵ کەمدەکاتەوە.
3-کێشت زیاد دەکات و دەبێتەهۆی قەڵەوی.
4-مێشک بەتەواوی ماندوودەکات و تووشی کەئابە و خەم دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ هەبێت، مێشک بەتەواوی ماندوودەکات و تووشی کەئابە و خەمی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ هەبێت، چونکە مێشک ناچالاک دەبێت و تەرکیزی نامێنێت.
5-کەم خەوی کاریگەری لەسەر پێست هەیە، چونکە زوو چرچ دەبێت و گەشانەوەی لەدەستدەدات، هاوکات خاڵە رەش و پەڵە و زیپکە و هێڵەکانی زیاتر دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی