گوندێ كورته‌بالان
PUKmedia:
گوندێكی سنووریی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك مرۆڤی كورته باڵای تێدا دژی كه سه‌رجه‌می كه‌سه‌كانی ناو گونده‌كه كورته‌باڵان و به گوندێكی چه‌په‌ك و نامۆ ناسراوه له ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی ئێران وێنه‌ی گوندێكی سنووریی نامۆی نێوان ئێران و ئه‌فغانستانیان بڵاوكرده‌وه، كه ناوی (ماخونیك)ه‌و به ته‌نها كۆمه‌ڵێك كه‌سی كورته باڵای تێدا ده‌ژی و به گوندی كورته باڵاكان ناسراوه، كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه، ته‌مه‌نی ئه‌و گونده بۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌ران له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌وتووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی كوتی باڵای كه‌سه‌كانی ئه‌و گونده جۆری خواردنی رۆژانه‌ی كه‌سه‌كانی ناو ئه‌و گونده‌یه كه بۆ رێژه‌ی پرۆتینات و ڤیتامینات و پێكهاته‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌به‌و شێوه‌یه باڵایان هه‌ڵده‌كه‌وێت.
شێوه‌ی خانوو و ماڵه‌كانی ئه‌و گونده شێوه‌یه‌كی كلاسیكی و كۆن دروستكراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی