داخوایزا دامه‌زراندنا مامۆستایان دئێته كرن
SNN:
یه‌كێتیی مامۆستایان كۆنفرانسێك له‌باره‌ی كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات و به‌رپرسێكی یه‌كێتیه‌كه‌ش ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “داوای دامه‌زراندن بۆ په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كه‌ین”.
عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، یه‌كێتیی مامۆستایان چه‌ند كۆنفرانس و وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌كێشه‌كانی سێكته‌ری په‌روه‌رده له‌هه‌رێم به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامبدات”.
وتیشی:”كێشه سه‌ره‌كیه‌كان بریتین له‌نه‌بونی دامه‌زراندن و كێشه‌ی میلاكات، هه‌روه‌ها كوالێتی خوێندن كه به‌هۆی بایكۆته‌وه زۆر پاشه‌كشه‌یكردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی كه ساڵانه له‌سیستمی وه‌رگرتنی سه‌رپه‌شتیاراندا ده‌كرێت”.
جه‌ختشیكرده‌وه، ئێستا به‌هۆی كێشه‌ی نه‌بونی دامه‌زراندن له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده، له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (سه‌یدسادق، شارباژێڕ، دوكان و پێنجوێن)و زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، كه‌می مامۆستایان هه‌یه‌و ده‌بێت به‌وانه‌بێژ پڕی بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش خولی وانه‌وتنه‌وه‌یان نه‌بینوه، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شی وت:”ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر مامۆستای گرێبه‌ست هه‌یه كه ده‌بێت له‌دوای سێ ساڵ له‌دامه‌زراندنیان بكرێن به‌هه‌میشه‌یی، به‌ڵام هه‌رچه‌نده پێنج ساڵیان ته‌واوكردوه، كه‌چی دانه‌مه‌زراون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی