پشتى ملیۆنه‌ك و 300 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رچووين خۆی كوشت
كوردستان تيڤى:
هاوڵاتییه‌كی تایلاند دوای ئه‌وه‌ی پلیتی یانسیبی ووندهكات ، كه ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار بۆده‌رچوو خۆی كوشت.
ئه‌م هاوڵاتییه ناوی (گیراوات) ته‌مه‌ن 43 ساڵان له مانگی نۆڤمبه‌ر چوار پلیتی كڕی به ئه‌وه‌ی به‌ختی بردنه‌وه‌ی هه‌بێت.
له كاتی راگه‌یاندنی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته گه‌وره‌كه كه بڕی(42) ملیۆن باتی تایلاندی (ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی) به‌شێوه‌یه‌كی چاوهرنهكراو پلیته‌كانی ون بوون.
ئه‌م هاوڵاتییه كه‌سێكی زۆر به‌د به‌خت ده‌بێت ، بۆیه دوای ئه‌و روداوه تووشی دڵه‌راوكێ بوو زۆر هه‌وڵیدا ئه‌م ناخۆشییه له بیر خۆی بباته‌وه بگرێته‌وه ژیانی ئاسایی خۆی ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌كۆتاییدا به گولله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، نامه‌یه‌كی له دوای خۆی به‌جێهشتووه كه چه‌مكی نامه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ” به‌راستی داوای لێبووردن ده‌كه‌م تكا ده‌كه‌م ئازاری خێزانه‌كه‌م مه‌ده‌ن یانهسیبم بۆ ده‌رچوو”.
SPUTIK سه‌رچاوه / عه‌ربی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی