حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاميره‌ك رابردووى بۆ مرۆڤان ڤه‌دگەرينت

ئاميره‌ك رابردووى بۆ مرۆڤان ڤه‌دگەرينت
خەندان– 

ئامێرێكی تەکنۆلۆژی کە پێشتر سوودی لێ وەرگیراوە بۆ مەبەستی جیاواز، ئێستا بەشێوەیەکی تر سوودی لێ دەبیندرێت و بۆ بەبیرهێنانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو بەکاردێت، بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی توانای مێشکیان لاوازە.

بەگوێرەی سکای نیوز، ئامێرەکە بە هاوکاری کۆمپیوتەر کارەکانی بەجێدەگات و بەشێکی گرنگی ئامێرەکە دەخاتە کار و رووداوەکانی رابردوو وەبیر کەسی ئارەزوومەند دەهێنێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە دکتۆر ڤالەریان، لێکۆڵەری بواری خانەکانی مێشک لە زانکۆی ئێسێکس، باس لەوە دەکات پێشبینی ئەوەم کردبوو کۆمپیوتەر بۆ مەبەستی زۆر گرنگتر بەکاردێت بەراورد بەوەی بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت، بەکارخستنی ئەم ئامێرە بەهۆی کۆمپیوتەرەوە یەکێکە لە سوودە گرنگەکان لە بواری پزیشکی و زانستیدا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئەم ئامێرە یارمەتی دەزگاکانی پۆلیسیش دەدات و بەشێوەیەکی بەرچاو سوودی گەورەی دەبێت، لە ڕابردوودا بەکارهێندراوە، بەڵام لەئێستادا چەند بەشێکی تری گرنگی بۆ زیادکراوە دەتوانێت مێشکی مرۆڤ بەکاربخاتەوە.

دەزگای پۆلیس دەڵێن، گرنگی ئەم ئامێرە لەوەدایە دەتوانین لەڕێگەی شایەتحاڵەکانەوە شێوەی کەسی تاوانبار ئاشکرابکەین، مرۆڤ توانای بیرکەوتنەوەی شێوەکانی ڕابردووی لاوازە، هەربۆیە ئەم ئامێرە دەتوانێت وێنەکان لە مێشکی مرۆڤ دروستبکاتەوە.

سەرباری ئەم بەکارهێنانەش، ئەم ئامێرە بۆ مەبەستی تر بەکارهاتووە وەك پشکنینی ئێسک، بەڵام لەپاش گەشەکردنی ئامێرەکە بۆ مەبەستێکی دی بەکاردێت، هەربۆیە پێیدەڵین، “مێشك چالاكکەر”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi