بڤان خوارنان داويێ ب پخپخا خهوێ بينه
ZNA- ھەولێر
گەر لە کاتى خەوتندا پرخە دەکەیت و دەتەوێت بە شێوەیەکى سرووشتى لەم کێشەیە ڕزگارت بێت دەتوانیت سوود لەم خواردنەوانە وەربگریت:
-گیراوەى هەنگوین: هەنگوین لەگەڵ ئاوى گەرمدا تێکەڵ بکە و لە بەیانیان و شەواندا بیخۆرەوە، هەوکردنى قوڕگ و کۆئەندامى هەناسە ناهێڵێت و دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى پرخە.
-چا: بە شێوەیەکى سرووشتى پرخە ناهێڵێت باشترین کات بۆ خواردنەوەى بۆ ئەم مەبەستە 1-2 کاتژمێر پێش خەوتنە، بۆ زیادکردنى کاریگەرییەکەى دەتوانیت کەوچکێکى بچووک هەنگوینى تێبکەیت.
-زەردەچەوە: زەردەچەوە بۆ چەند خوولەکێک بکوڵێنە و دواى پاڵاوتنى بیخۆرەوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەى ئەم گیراوەیە دواى خواردنى کۆتا ژەمى ڕۆژەکەتە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی