لڤى گوندى يێ شوو بکت دئێته دهرێخستن
ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە پرۆسەی ھاوسەرگیری بەشێکە لە بەردەوام بوونی ژیان و زۆرینەی ئافرەتان و پیاوان ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدەن , بەڵام لە گوندێک ھەر ئافرتێک شوو بکات دەردەکرێت .
ئەم گوندە ناوی (سەماحەیە) و نزیکەی ٣٠٠ ئافرەتی بێوەژن و تەڵاقدراو تێیدا دەژین و دەکەوێتە سنووری پارێزگای ئەسوان لە باشووری میسر .
حکومەتی میسر ئەم گوندەی بۆ ئەم ئافرەتانە تەرخان کردوە و زۆرینەی ئافرەتەکان خەریکی کاری کشتوکاڵین و ئاژەڵ بەخێو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن .
حکومەتی میسر پشتگیری تەواوی ئەو ئافرەتانە دەکات لەرێگەی دابین کردن قەرزی کشتوکاڵی , ئافرەتەکانیش خێزانەکانی خۆیان لەداھاتەکان بەخێو دەکەن , بەڵام ھەر ئافرەتێک نیازی ھەبێت شوو بکاتەوە دەبێت گوندەکە چۆڵ بکات .
ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی منداڵی کوڕیان ھەیە, بەخێویان دەکەن تا دەگەنە تەمەنی پێکھێنانی ھاوسەرگیری و کاتی پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری دەبێت کوڕەکەی گوندەکە بەجێ بھێلێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ئەلعەرەبییە
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی