شه‌رابا به‌لجیکی وه‌ک پڕفرۆش‌ترین شه‌رابا ئه‌ورووپا هاته ده‌ستنیشان کرن
باسنيۆز:
به پێی راپۆرتی ” SPF Economie” له ساڵی 2015 دا، شه‌راب سازی به‌لجیکا، 1.025.499 لیتر شه‌رابی به‌رهه‌م هێناوه که 322.606 لیتر (+46%) زیاتر له‌ساڵی 2014 بووه.
فرۆشی زیاتر له 1 میلیۆن لیتر، پله‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتی به‌لجیکا له ئه‌ورووپا دا تۆمار کردووه.
له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردووه به‌رهه‌م هێنه‌رانی شه‌راب له به‌لجیکا هه‌وڵی زۆریان داوه و ماندوو بوونیه‌کی زۆریان کێشاوه بۆ باشتر کردنی تام و کوالێتی شه‌راب له وڵاته‌که‌یاندا.
شانتاڵ دێ پۆو، گوته‌بێژی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه ئابووریه‌کانی ” ئێس پی ئێف” ده‌ڵێ که ئامانجه‌که زۆر روونه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه شه‌رابی به‌لجیکیه که به خه‌ڵک ده‌فرۆشڕێن.
زۆرترین شه‌ڕاب له به‌لجیکادا له هه‌رێمی فه‌ڕه‌نسی و زمانی واڵۆنیه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌سکه‌وت و شانازیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه که توانیومانه کوالیته‌ی شه‌ڕابه‌کانمان تا ئه‌و ئاسته باشه به‌رینه سه‌رێ که ببێت به پڕ فرۆشترین شه‌راب.
به‌لجیکا توانیویه‌تی له به‌رهه‌م هێنانی شه‌ڕابی سپیش دا 375.816 لیتر واته 37% و هه‌روه‌ها 474.829 لیتر قۆره و سرکه که ده‌کاته 46% ی فرۆشی ساڵ له ئه‌ورووپا دا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات.
شه‌رابی سوور 118.283 لیتر که 12% و شه‌ڕابی په‌مه‌یی 53.079 لیتر که ده‌کاته 5% تۆماری سه‌رکه‌وتووی فرۆشی شه‌ڕاب له ساڵی 2015 تا به ئێستا بووه.
به‌رهه‌م هێنه‌رانی شه‌ڕاب له به‌لجیکا به‌م سه‌رکه‌وتنانه شادومانن و ده‌ڵێن که هه‌وڵه‌کانیان بۆ باشتر کردنی کوالیته‌ی شه‌ڕابه‌کانیان و فرۆشی زۆریان به‌رده‌وام ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی