وەزارەتا تەندروستى هەموو ئامادەكاریهك بۆ پرۆسا رزگاركرنا مووسل تهمام كريه
هەولێر-KDP.info-
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، وەكو وەزارەتی تەندروستی هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ تەواو كردووە، لەوانە دروستكردنی تیمی تەندروستی و ئامادەكردنی ئامبۆڵانس و نەخۆشخانەی گەڕۆك.
(د. خاڵس قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ كردووە، بۆ ئەو مەبەستەیش ژمارەیەكی زۆری تیمی تەندروستی و ئامبۆڵانس و نەخۆشخانەی گەڕۆك بۆ هێزی پێشمەرگە و پێشوازیكردنی ئەو ئاوارانەی بە هۆی ئەو شەڕەوە ڕادەكەن، ئامادە كراون”.
(قادر) گوتیشی، ئەو كارە بە هاوكاریی رێكخراوی تەندروستی و كۆچبەرانی جیهانی كراوە، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەت بە پێشمەرگە و ئاوارەكانیش بكەن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دهشڵێت، تیم و ئامبۆڵانس و نەخۆشخانە گەڕۆكەكانیش بەپێی پێویستیی پارزگاكان ئامادە كراون.
دەشڵێ، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مووسڵیش لەگەڵ هەولێر و دهۆك هاوكار دەبێت لە پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی