مارادۆنا ب پاسپۆرتا ساخته دئێته ده‌سته‌سه‌ركرن
باسنيۆز:
میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بڵاویان كرده‌وه، ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین “مارادۆنا” شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی سنووری ئه‌رجه‌نتینه‌وه، به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی ساخته، ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌رجه‌نتین، له‌نێویشاندا ڕاپۆرتێكی هه‌واڵیی تۆڕی “سپۆرت میدیاست”، ئه‌رماندۆ دییگۆ مارادۆنا، له ڕێگادا بوو له “بۆینس ئایرس”ـی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتینه‌وه گه‌شت بكات بۆ دوبه‌ی، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی سه‌ر سنووره‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی ساخته‌یه، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، مارادۆنا ڕای گه‌یاند :” ڕێگا ناده‌م به هیچ كه‌سێك ژیانم به‌ڕێوه ببات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه :”پارێزه‌ره تایبه‌ته‌كه‌م به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه كردن له‌و درۆیه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داره‌كانه‌وه بۆم هه‌ڵبه‌ستراوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی