ژمارا پێدانا كارهبێ ب وهلاتيان دێ ئێته زێدهكرن
ZNA- ههولێر
پێدانی كارەبای نیشتمانی لە مانگی ئەیلوول (9-2016) دوو كاژێر زیاد دەبێت، گوتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت: زیادبوونەكە لەسەرەتای مانگ نابێت، بەڵكو بەتێكڕای مانگی ئەیلوول دەبێت.
محەممەدئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند “لە مانگی هەشت پێدانی كارەبای نیشتمانی 16بۆ 17 كاژێر بوو لە رۆژێکدا، بەڵام لە مانگی نۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی دەگەیەنینە نزیکەی 19 كاژێر لە رۆژێکدا”.
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بەدووری دەزانێت لەسەرەتای مانگی نۆ زیادبوونەكە بخەنە بواری جێیەجێكردنەوە و، دەڵێ” زیادبوونی كارەبا بۆ دوو كاژێری دیكە لە تەواوی مانگی نۆدا دەبێت نەك لەسەرەتای مانگ، چونكە شەپۆلی گەرما تاوەكو سەرەتاكانی مانگی نۆ بەردەوام دەبێت”.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 350 هەزار هاوبەشی جۆراوجۆری هەیە، زۆرترین هاوبەشەكانیشی ماڵانن. بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3000 مێگاواتە، بەرزترین خواستیش لەسەر كارەبا نزیكەی 4500 مێگاواتە، ئەمەش بووەتە هۆی دابیننەكردنی كارەبایەكی بەردەوام.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی