ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆكێ لژنا كۆچ و كۆچبه‌ران:چ پێنگاڤ بۆ بجهئينانا ڕێككه‌فتنا شنگالێ نه‌هاتينه‌ هاڤێتن

سه‌رۆكێ لژنا كۆچ و كۆچبه‌ران:چ پێنگاڤ بۆ بجهئينانا ڕێككه‌فتنا شنگالێ نه‌هاتينه‌ هاڤێتن

باسنيوز:

سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە رێگریی ئیقلیمی و ناوخۆیی لەپێش جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالدا هەیە، بۆیە تا ئێستاش یەک هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە نەنراوە.

شەریف سلێمان، سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند؛ یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان، کە واژۆ کراوە، هەروەها یەکێک لە مەرجەکان لە بەرنامەی حکوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ شوێنەکانیان، لەلایەکی دیکەوە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالە، کە پێش پێکهێنانی کابینە گفتوگۆی لەسەر کراوە، بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، کێشەی ئاوارەکان بە گشتی چارەسەر دەبێ، چ لە رووی ئیداری، چ خزمەتگوزاری، چ لە رووی ئەمنی، بۆ نموونە، تا ئێستا کێشەی ئیداری، کە دانانی قایمقامە بۆ شارەکە، بە رێکوپێکی کاری بۆ نەکراوە.“

گوتیشی: ”لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی محەمەد شیاع سوودانی، ئێمە لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پیرۆزبایی سەردانی سەرۆک وەزیرانمان کرد، من بە ناوی خۆم و ئێزدییەکانەوە داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالم کرد، گوتم دوو ساڵە رێککەوتنەکە واژۆ کراوە و جێبەجێ نەکراوە و ئێمە هیچ داوایەک ناکەین، جگە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڕێز سوودانی وەڵامی دامەوە و گوتی “ئێمە کاری لەسەر دەکەین”.

لەبارەی هۆکاری جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال، سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران دەڵێ: “لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆم ئەمەتان پێ دەڵێم، دیارە هەندێک ئەجێندای نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەیە، کە ناهێڵن رێککەوتنی شنگال جێبەجێ ببێت، ئەو شتانەش لەسەرووی ئیرادەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.“

راشیگەیاند، کە لە حکوومەتی مستەفا کازمی و محەمەد شیاع سوودانییش یەک هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال نەنراوە و ئەدای هەردوو حکوومەتەكە بەرامبەر ئاوارە و کۆچبەران لاوازە.

سەرۆکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستە روو، لە شنگال هێزی بیانی و نافەرمی هەن، پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم کێشەیە بەپێی رێککەوتنی شنگال چارەسەر بکات، کاتی خۆی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووشم گوت: دیارە دەسەڵات بەدەست جەنابتان نییە و رێگە نادەن بە دڵی خۆت لێپێچینەوە بکەیت، تا ئێستاش دۆخی چیای شنگال تەواو نییە.

روونیشی کردەوە، کە دۆسیەی شنگال و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە داوای پارتییە، واتە بابەتەکە هی پارتی و ئێزدییەکانە و كێشەیەکی عێراقیشە، پارتی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان و ئێزدییەکان و شنگال ئەم رێککەوتنەی كرد، تا خەڵکەکەمان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و کێشەی ئەولەهی لە چیای شنگال چارەسەر ببێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi