ئایار 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خه‌یرى بۆزانى: هەفت ملیار دینار بۆ ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدی هاتينه‌ مه‌زاختن   

خه‌یرى بۆزانى: هەفت ملیار دینار بۆ ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدی هاتينه‌ مه‌زاختن   

باسنيوز:

سەرپەرستی نووسینگەی ڕزگارکراوانی ئێزدی ڕایگەیاند، حەوت ملیار دینار بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی خەرج کراوە و پرۆسەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی بەردەوامە و تاکوو یەک ڕفێندراو مابێت کار لەسەر ڕزگارکردنیان دەکرێت.خه‌یرى بۆزانى، سەرپەرستی نووسینگەی ڕزگارکراوانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە قەت بێهیوا نابین بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی و کاری ڕزگارکردنیان بەردەوامە و بەشی زۆری ڕفێندراوەکان لەناو کەمپی هۆلی سووریادا ماون، هەروەها لەو ناوچانەی عێراق کە ساڵی 2014 کەوتنە ژێر دەستی تێرۆریستانی داعش هێشتا ڕفێندراوانی ئێزدی ماون و ڕزگار نەکراون و ئێمە بەهۆی ئاستەنگییەوە داوامان لە هێزەکانی عێراق کردووە هاوکاریمان بکەن بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە.”

ئاشکرایشی کرد: ”هێشتا کەمپی هۆل شوێنی پاراستنی تیرۆریستانی داعشە، بۆیە ڕزگارکردنی ڕفێندراوان لەو کەمپە دژوارە، لەبەر ئەوەی خێزانی داعش لەو کەمپەدان و ڕفێندراوانی ئێزدی ناتوانن خۆیان ئاشکرا بکەن و ناوێرن خۆیان وەدیار بخەن، ئەو هێزانەی کەمپی هۆلیش کۆنترۆڵ دەکەن وەکوو پێویستە کار ناکەن بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی.”

خه‌یرى بۆزانى گوتیشی: ”لە هێرشی هۆڤانەی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر شنگال زیاتر لە شەش هەزار و 417 کچ و ژن و منداڵ و پیاو ڕفێندران و بێسەروشوێن کران، تا ئێستا نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییان توانیویەتی سێ هەزار و 562 ڕفێندراو ڕزگار بکەن و هێشتا چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار و 600 ڕفێندراو لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دیار نییە.”

ئاماژەی بەوەش دا: ”لە ئەنجامی جینۆسایدی شنگال زیاتر لە پێنج هەزار هاوولاتیی ئێزدی شەهید کراون و دوو هەزار و 745 منداڵ بوونە هەتیو و 120 هەزار ئێزدییش بۆ دەرەوەی وڵات کۆچبەر بوون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi