سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات
باسنيوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شێخ عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ حجیی برای.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بابە شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی