هوركاريێن شەرێ ناڤبهرا پەكەكێ و سوپايێ عێراقێ ل شنگالێ
وشه:
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، زانیاری لەبارەی شەڕەكەی نێوان سوپای عێراق و پەكەكە لە سنووری سنوونێ راگەیاند و گوتی، پێنج كەس برینداربوون كە دووچەكداری پەكەكە و سێ هاووڵاتیی سڤیلن.
قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، بۆ “وشە” گوتی، لە دووریانی “دووگركێ” لە شنگال پەكەكە لەسەر بارەگایەك بووەتە كێشەیان لەگەڵ هێزی عێراقی دواتر تەقەیان لە هێزی عێراقی كردووە و شەر لەنێوان ھەردوولا دروست بووە.
دووپاتی لەوە كردەوە كە پەكەكە دەستپێشخەر بووە لە تەقەكردن، بۆیە شەرەكە دروست بووە .
شەشۆ دەڵێ، پەكەكە خۆی كردووە بە خاوەنی شنگال، خۆیان بە حكوومەت دەزانن، بۆیە شەری هێزی عێراقی دەكەن. ئاشكراشی كرد بەھۆی شەڕەكەوە پێنج كەس برینداربوون كە دووانیان چەكداری پەكەكەن و سێ كەسیش خەڵكی سڤیلن .
پەكەكە ماوەیەكی زۆرە لە سنووری شنگال خۆی سەپاندووە، ئامادە نەبوو ناوچەكە جێبهێڵێ و ئێستە بووتە هۆی كێشە بۆ سنوورەكە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی