ئەندامهكێ ئەنجومەنێ شنگال: ههتا میلیشیا ل شنگال بن ڤهناگەرينه باژێرى
باسنيوز:
ئەندامێكی ئەنجومەنی شاری شنگال ڕای دەگەیەنێت، تاكوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە شنگال بن، ناگەڕێنەوە بۆ شارەكە.
حەسەن عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە (باسنیوز) ڕای گەیاند: “حكوومەتی عێراق داوای لێكردووین، وەك ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێنەوە بۆ شنگال و دەست بە كارەكانی خۆمان بكەینەوە، بەڵام ئێمە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونكە دۆخی ئەمنی شنگال ئێستا باش نییە، لەبەر ئەوەی چەندین گرووپی چەكداری لەناو شنگال هەیە و ئێمە ناتوانین تەنانەت فشار بخەینە سەر فەرمانبەران بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شنگال”.
ڕوونیشی كردەوە، داوامان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ ئەوەی گرووپە چەكدارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڕیارەكانیان لەسەر خەڵك جێبەجێ نەكەن و ئەگەر بتوانرێت دۆخی شنگال لەڕووی ئەمنییەوە باش بكرێت، ئەو كاتە ئێمە دەتوانین بگەڕێنەوە بۆ شنگال.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی شاری شنگال، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە ناتوانین لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا بین و ئەوان بە ئارەزووی خۆیان بڕیارمان لەسەر جێبەجێ بكەن، چونكە ئەوە قبووڵ ناكەین و ئێمە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شنگال تاكوو میلشیاكان لە شارەكە بمێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی