هه‌ولێر.. دوو كه‌س ب تۆمه‌تا دزیكرنێ هاتنه ده‌سته‌سه‌ركرن
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی دزیكردن، ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی (هه‌ولێر پۆلیس) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌بوونی ڕووداوێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
ئومێد عاره‌ب عه‌بدولڵا، ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور، به (هه‌ولێر پۆلیس)ی ڕاگه‌یاندووه: “به‌بوونی ڕووداویكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی كوردستان و ٣٢ی پارك ئاگادار كراینه‌وه، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو، دوو تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی دوای ڕووبهڕوبونهوهیهكی زۆر، توانیمان ده‌ستگیریان بكه‌ین”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه تۆمه‌تباران به‌ناوی (م.م.ح)، ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، (ز.خ.م)، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان ناوه، كه دوو ماتۆڕسكیلیان دزیوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین دوكان بڕیوه و كارتی مۆبایل، پاره و كه‌لوپه‌لی نێو دوكانه‌كانیان دزیوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه، دادوه‌ریش بڕیاری به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (٤٤٤) له ی.س دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی