ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا دارایی يا هەرێما کوردستانێ ناڤ و زانیاريێن 386 فەرمانبەران بۆ بانکا (TBI) هنارتن

وەزارەتا دارایی يا هەرێما کوردستانێ ناڤ و زانیاريێن 386 فەرمانبەران بۆ بانکا (TBI) هنارتن
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان یەکەم لیست رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) دەکات، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتووە.

رۆژی 28-04-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتیی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI)ی ناردووە، تاوەکو بەشداری لە بەجێکردن (تەوتین)ی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان (پرۆژەی هەژماری من) بکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە لەو بارەیەوە کۆبووەوە.

رۆژی 16-05-2024 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) کردووە، تێیدا بۆ یەکەم جار لیستێکی 368 فەرمانبەریی کەرتی گشتیی رەوانەی TBI کردووە. ئەو فەرمانبەرانە ئەو بانکەیان دیاریکردووە، کە هەژماری بانکیی تێدا بکەنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە داوە، لە سۆنگەی سووربوونیان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکانی نێوان تیمی “هەژماری من” و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڵدەرێکی پارێزراویان لەگەڵدا هاوبەش دەکەن کە یەکەم: هەموو زانیارییەکی پێویستی تێدایە لەبارەی بەشداربووان (KYC)؛ دووەم: هەموو بەڵگەنامەیەکی پێویستی تێدایە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکیی بەگوێرەی پێویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بە شێوەیەکی خولی و لەکاتی ئامادەبوونی لیستی ناوەکان لە رێگەی نامەی ئەلیکترۆنی و نووسراوی فەرمییەوە، لیستی دیکەی ناوی سوودمەندبوونیان بۆ رەوانە دەکەن.

لە نووسراوەکەدا وردەکاریی ناوی ئەو 368 کەسە هاوپێچ کراوە. ئاوات شێخ جەناب داوا لە TBI دەکات بە زووترین کات وەڵامیان بدەنەوە و ئەو زانیارییانەیان سەبارەت بە یەکەم لیستی کردنەوەی هەژماری بانکی پێبدەن:

– خشتەی کات بۆ دروستکردنی هەژمارەکانیان.
– رێککەوتی دروستکردنی هەژمارەکە بە کرداریی.
– ژمارەی هەژمار(IBAN)ی هەر سوودمەندبووێک.
– ناوی ئەو لقەی کە هەژماری تێدا دەکرێتەوە، یاخود بۆی تەرخانکراوە.
– وادەی رادەستکردنی کارتەکە بە سەنتەری جیاکردنەوە-ی سەر بە پرۆژەی هەژماری من.

رۆژی 13-05-2024 بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێی ناردنی لیستی ناوی ئەو مووچەخۆرانەیە کە مووچەکانیان لەلای ئەوان بەجێ دەکرێت بە هاوپێچیی بەڵگەنامەکان، بۆ ئەوەی دەست بە بەجێکردنی مووچە بکرێت.

بانکەکە، کە بەپێی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو حەوت بانکەی بەشدارن لە پڕۆژەی “هەژماری من”، باسی جۆری بەشداریکردنەکەشی لە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات و روونیدەکاتەوە: “بەشداریی بانکەکەمان بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەبێت.”

لە 27ی ئاداری ئەم ساڵ، بانکی تی بی ئای بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، دەیانەوێت بەشداری لە پرۆسەی بەجێکردنی مووچە بکەن. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لە 28ی مانگی چوار، لەڕێگەی نووسراوێکەوە رایگەیاند، رەزامەندن بانکی بازرگانیی عێراق بەشداری لە پرۆژەی “هەژماری من” بکات.

رۆژی 7ی نیسانی 2024 وەزیری دارایی بە نووسراوێک داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، زانیاریی پێبدات بۆ ئەوەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران لە یەکێک لە سێ بانکەکەی حکومەت “رەشید، رافیدەین و تی بی ئای” دەستپێبکرێت.

وەزارەتە کەبۆ ئەو بڕیارەی پشتی بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی بەستبوو کە رۆژی 21ـی شوباتی ئەمساڵ دەرچووە و داوای بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.

بۆ دابەشکردنی مووچە، لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ناکۆکی هەیە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت مووچە لە رێگەی پڕۆژەی’هەژماری من’ـەوە بدرێت، بەغداش دەیەوێت لە رێگەی سێ بانکی حکومەت بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi