ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل دھۆکێ ٣٣ شقه‌يێن دى بسەر زیانڤێکەفتيێن له‌هيان هاتنه‌ به‌لاڤكرن  

ل دھۆکێ ٣٣ شقه‌يێن دى بسەر زیانڤێکەفتيێن له‌هيان هاتنه‌ به‌لاڤكرن  
دھۆک _KDP.info_

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە شاری دھۆک ٣٣ شوقە بەسەر زیان لێکەوتوانی لافاوی شارەکەدا دابەش کرا. سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پارتی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان دامەزراوە.

لە سەرەتادا سەباح بەیتوڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆکی پارتی ڕایگەیاند: ھەروەک بڕیاربوو بەڵێنیش بە خەڵکی دھۆک درابوو پێش ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەمڕۆ ٣٣ خێزانی دیکەی زیان لێکەوتوانی شاری دھۆک قەرەبوو کرانەوە، ھەر خێزانێک شوقەیەکی پێشکەش کرا بۆ ئەوەی لە شوێنێکی ئارام و پارێزراو درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی زیان لێکەوتووی لافاوی دھۆک بۆ خەمخۆری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، مێژوو سەلماندوویەتی لەکاتی تەنگانەدا تەنیا پارتییە لەگەڵ جەماوەری کوردستان شان بداتە بەر ھەموو بەرسیاریەتییەک.

لای خۆشیەوە سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک گوتی: پارتی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و خۆمان بە خزمەتکاری خەڵک دەزانین، پارتی دەستکەوتی زۆری بەدەستھێناوە بۆ گەلەکەمان، بەڵام ئێستا کێشە و گرفتی زۆر بۆ حکوومەتی ھەرێم دروست دەکرێت و کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، ساڵی ڕابردوو کاریگەرییەکانی ئەو کێشانە لەسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر دیاربوون، شەڕی خەڵکی کوردستان لەڕێگەی ئابووری و دارایی دەکرێت، ھەر لە ڕێگری کردن لە ناردنی نەوت بگرە تا بڕینی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان، دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi