ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فوئاد حوسێن: هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ ل سەر ڕێککەفتنا دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا مايە

فوئاد حوسێن: هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ ل سەر ڕێککەفتنا دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا مايە
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕایگەیاند، لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ماوە.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری لە سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، گوتی “بۆری نەوتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ماوە”.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان، مانگانە ملیۆنان دۆلار زیان بەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێت. ئێستا ئەو بابەتە بووەتە مژاری سەرەکی زۆربەی کۆڕبەندە ئابوورییەکان.

لەلایەکی دیکەوە: ئامۆس هۆکستین، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسیان لەو پرسە کردووە، کە “لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi