ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆن: 2.8 ملیۆن کەس دكارن ل هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دا دەنگێ خۆ بدەن

کۆمیسیۆن: 2.8 ملیۆن کەس دكارن ل هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دا دەنگێ خۆ بدەن
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لەکۆی سێ ملیۆن و 700 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن.

ئەوانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەو کەسانەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دوا رۆژ بوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان و کۆمیسیۆن دەڵێت، وادەکە درێژ ناکەنەوە.

لەوبارەیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوى گوت، “تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بەو جۆرەیە کە وادەى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى تۆماری دەنگدەران لە هەرێمى کوردستان درێژ نەکرێتەوە”.

بیانووی کۆمیسیۆن بۆ درێژنەکردنەوەی وادەکە، ئەوەیە کە پێویستیان بە کاتە بۆ چاپکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدانى ئەو کەسانەى مامەڵەیان کردووە، تاوەکو بەر لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆیان بگەڕێتەوە.

بەوپێیە، ئەوانەی تاوەکو ئەمڕۆ تۆمارى دەنگدەرانیان نوێ نەکردووەتەوە و کارتى بایۆمەتریى دەنگدانیان نییە، ناتوانن بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن.

چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، مانگی حوزەیرانی پێشنیاز کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چاوەڕێیە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان رۆژى هەڵبژاردنەکە دیاری بکات.

بەگوێرەى نوێترین ئامارى دەزگەى ئامارى عێراق، ژمارەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان شەش ملیۆن و سێ هەزار و 554 کەسە؛ پارێزگاى سلێمانى دوو ملیۆن و 320 هەزار و 434 کەس، هەولێر دوو ملیۆن و 97 هەزار و 205 کەس، دهۆک یەک ملیۆن و 461 هەزار و 457 کەس و هەڵەبجە 124 هەزار و 458 کەس.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi