تشرینی دووه‌م 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پلاسخارت: پێدڤيه‌ بودجە بۆ هەرێما کوردستانێ بێته‌ هنارتن

پلاسخارت: پێدڤيه‌ بودجە بۆ هەرێما کوردستانێ بێته‌ هنارتن
رووداو دیجیتاڵ
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، پێویستە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد.

پلاسخارت گوتی، “گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، راستە گرفتی تەکنیکی هەن، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە بەهۆی ئەو گرفتانەوە خەڵکی رۆژانە رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە”.

لەبارەی بودجەوە ئاماژەی بەوە کرد، “بڕیاری ئەم دواییەی حکومەتی ناوەندیی بۆ ناردنی شایستەیەکی دارایی بۆ مانگی کانوونی دووەم هەنگاوێکی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی سەقامگیری بێتە ئاراوە، پێویستە هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ بنێردرێت تاوەکو مووچەی مانگانەی فەرمانبەرەکانی بدات”.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی چەندین بابەتی پەیوەندیداری بە عێراق کرد، وەکو هێرشکردنە سەر خاکی وڵاتەکە و گرفتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، یەکێکی دیکە لە بابەتەکانیش دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.

پلاسخارت لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە گوتی، “بە نیگەرانییەوە دەڵێم کە جارێکی دیکە هەڵبژاردن [ـی هەرێمی کورستان] دواخراوە؛ بڕیاربوو 25ـی شوبات بکرێت، بەڵام دیسان دواخراوە. ئەمە یارمەتیدەر نییە بۆ هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق”.

لەلایەکی دیکە، ناتالی ئێستیڤال، جێگری نوێنەری هەمیشەیی فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، “هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە زووترین کات ئەنجامبدرێت”.

ناتالی ئێستیڤال، باسی لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش کرد و گوتی، “فەرەنسا پشتیوانی لە دایەلۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات بەتایبەتی لە بابەتی هاوبەشیکردن لە داهاتی نەوت و پرسە ئەمنییەکان، ئەمەش لە بەرژەوەندی هەردوولایاندایە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi