ئازار 02, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كؤمسيؤن:هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ ل ژڤانه‌كێ گونجايى دا دێ ئێنه‌ كرن 

كؤمسيؤن:هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ ل ژڤانه‌كێ گونجايى دا دێ ئێنه‌ كرن 
K24 – هەولێر :

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکی گونجاودا دەکرێت.

حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وه‌ڵامی كوردستان24 ی دایەوە و رایگەیاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتێكی گونجاودا ده‌كرێت.

گوتیشی: واده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دیاریده‌كرێت.

بەگوێرەیی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، خشتەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکرێت.

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندبوو، کێشەی داراییان هەیە و حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەرجی بکات، وەکو پێویست دابینی نەکردووە، بۆیە نەیانتوانیوە زۆرینەی رێکارەکان تەواو بکەن.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە (10ـی کانوونی دووەمی 2024) بەگوێرەیی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، خشتەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (9ـی کانوونی دووەمی 2024) عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای کۆمیسیۆنی عێراق لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی 25ـی شوباتی 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دەستنیشان کردبوو؛ بەڵام دواتر بەهۆی تۆمارکردنی دوو سکاڵا لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی بۆ هەڵبژاردنەکە راگرت.

بەگوێرەی بەرپرسەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکان، بەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق زیاتر لە حەوت جار بڕیاردانی لەبارەی ئەو سکاڵایانە دواخستووە؛ نەیانتوانیوە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکەن، بۆیە داوایان کردووە، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکە دەستنیشان بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi