یۆنامى داخوازا ئه‌نجامدانا هه‌ڵبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ دكه‌ت
وشه:
نوێنه‌رایه‌تیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دووپات ده‌كه‌نه‌وه ئاماده‌ن بۆ ئاسانكاری تا هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان خێراتر بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له X په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم دەكات، تێیدا هاتووه، تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئاسانكاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، دووپاتیان له گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕێوچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رسوومێكدا رۆژی 25ـی شوباتی 2024ـی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌ستنیشان كردبوو، به‌ڵام كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ددان به‌وه دانانێن كە ده‌توانن له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن یان نا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی