پڕۆژێ Jobs.KRD بۆ گه‌نجان و خوازیارێن كاران ل هه‌رێما كوردستانێ دئێته ڕاگه‌هاندن
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان و خوازیارانی كار راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوازیارانی كار و خاوه‌نكاران بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئارین مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كونسوڵی وڵاتان پڕۆژه‌ی پلاتفۆرمی (Jobs.KRD) بۆ گه‌نجان و خوازیارانی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته سه‌كۆ و پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوازیارانی كار و خاوه‌نكاران بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار. هه‌روه‌ها ئیڤێنتێك له‌وباره‌یه‌وه له یه‌ك كاتدا له پێنج شوێنی جیادا له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له هه‌ر ئیڤێنتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان به‌شدارن.
له‌ناو پڕۆژه‌ی وێبسایتی (Jobs.KRD) كۆمپانیای جۆراوجۆر تۆماركراون و ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردنیان تێدا خستووه‌ته‌ڕوو، هاوكات خوازیارانی كار به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌توانن به‌گوێره‌ی خواست و پسپۆڕییه‌كانیان بچنه ناو وێبسایته‌كه و ده‌ستنیشانی هه‌لی كاری خۆیان بكه‌ن و زانیاریی كه‌سی (CV)ـی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئامانجی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی (Jobs.KRD) دابینكردنی ئاسانترین رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ گه‌نجان و خوازیارانی هه‌لی كار له‌پێناو بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو و ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ هه‌مووان.
دوای راگه‌یاندنی پلاتفۆرمی پڕۆژه‌كه، گه‌نجان و خوازیارانی هه‌لی كار ده‌توانن راسته‌وخۆ فۆڕمی تایبه‌ت له‌ناو پلاتفۆرمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و خۆیان له‌ناو رێكاره‌كانی پلاتفۆرمه‌كه ناونووس بكه‌ن.
پلاتفۆرمی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ له‌مه‌ودوا هاوكار و یارمه‌تیده‌ری گه‌نجان ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و رێگای دوورودرێژی گه‌ڕانیان بۆ كورت ده‌كاته و پاكێجه‌كانی هه‌لی كاره‌جۆراوجۆره‌كانیان ده‌خاته به‌رده‌ست. دواتر پلاتفۆرمه‌كه به‌گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كان و پێویستییه‌كان له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا هه‌له‌كانی كار پۆلێن ده‌كات.
له رێوڕه‌سمی ناساندنی پلاتفۆرمه‌كه، ده‌سته‌به‌ركردنی 100 هه‌لی كار راگه‌یه‌ندرا كه پێشتر ناوه‌كانیان تۆمار كرابوو.
فوئاد خازر ئەلمەجالى، كونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان له میانی گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌هاداره و جێی بایه‌خه بۆ به‌هێزكردنی ئابووری و هاوكاری و پشتیوانیكردنی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت له پڕۆسه‌ی چاكسازیدا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌رده‌كه‌ون، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن ئه‌و جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه دووپات كرده‌وه.
هاوكات حوسێن بن عه‌لی فه‌زاله، كونسوڵی گشتی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا، هیوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه خواست كه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بتوانن هه‌لی كار به‌ده‌ستبهێنن. روونیشیكرده‌وه كه وڵاتی قه‌ته‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌ی هاوشێوه‌یه و ده‌كرێت له میانی كاری هاوبه‌شدا ئه‌زموونه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و هه‌ردوولا سوودمه‌ند بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی