گرێبەستا ب سەدان فەرمانبەران بۆ ساڵا 2024 هاته نووكرن
باسنيوز:
سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین بۆ ساڵی 2024 لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نوێكرایه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2023، دەزگای گشتیی کاروباری مین بڵاوی کردەوە: “ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گرێبه‌ست له ده‌زگای مین كارده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2024.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه واژووی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره بڕیاردرا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كه ژماره‌یان 761 فه‌رمانبه‌ره و له ئۆفیسی سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ده‌زگای مین له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ئیداره‌ی گه‌رمیان، کە به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی