ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان:ئەنجامێن ده‌نگدانا تايبه‌ت ل گەڵ ئەنجامێن هەڵبژارتنێن گشتی دێ ڕاگەهينين

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان:ئەنجامێن ده‌نگدانا تايبه‌ت ل گەڵ ئەنجامێن هەڵبژارتنێن گشتی دێ ڕاگەهينين
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، سندووقەکانى دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان داخران و ئەنجامەکانى دەدرێتە بریکارى لایەن سیاسییەکان، بەڵام کۆمیسیۆن ئەنجامە فەرمییەکان بڵاو ناکاتەوە.

16ى کانوونى یەکەمى 2023، حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: کاژێر 6:00 ناوەندەکانى دەنگدانى تایبەت لە عێراق داخران و لەدواى داخستنى سندووقەکان لیستى ئەنجامى دەنگدان لە وێستگەکانى دەنگدان دەدرێت بە بریکارى لایەنە سیاسییەکان لەو وێستگانە.

حەسەن هادى گوتیشى: “کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى دەنگدانى تایبەت بەفەرمى راناگەیێنێت و تێکەڵ بە ئەنجامى دەنگدانى گشتى دەکرێت و پێکەوە رادەگەیێندرێن.”

ئەمڕۆ شەممە 16ى کانوونى یەکەم دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق ئەنجامدرا، کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو بۆ دەنگدانى تایبەت.

بڕیارە 18ى کانوونى یەکەم دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى 15 پارێزگاى عێراق بکرێت، کە یەکەمجارە لەدواى 10 ساڵ لە 14 پارێزگا و یەکەمجاریشە لە دواى 18 ساڵ لە کەرکووک بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi