ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“41% ئاخا عێراقێ بوويه‌ بیابان”

“41% ئاخا عێراقێ بوويه‌ بیابان”

وشه‌:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای دەگەیەنێت، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، 41% خاكی ئەم وڵاتە بەبیابان بووە. تا ئێستەش نزیكەی 10 هەزار خێزان ئەو سنوورانەیان بۆ ناوچەكانی تر بەجێهێشتووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ساڵانە عێراق 100 هەزار دۆنم لە زەویی كشوكاڵی بەهۆی بەبیابانبوونەوە لە دەست دەدات، كێشەكانی بەبیابانبوون لە عێراقدا خۆی لە كەمبوونەوەی ڕێژەی بارانباریندا دەبینێتەوە، دابەزینی ئاستی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و لەناوچوونی ڕووپۆشی ڕووەكیی ناوچەكە.

ماوەی چەند ساڵێكە عێراق بەهۆی وشكەساڵییەوە كێشەی زۆری بەبیابانبوون لە زۆربەی رووبەری خاكەكەی بۆ دروست بووە، ئەم كێشەیە ئەوكاتە گەورەتر بوو كە توركیا ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فوراتی بەتەواوی كەم كردووەتەوە.

زیا عەواد سەرۆكی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای گەیاند، لە توێژینەوەیەكدا كە لەبارەی دۆخی كشتوكاڵ و ئاو لە عێراق كراوە‌، دەركەوتووە رووبەڕووی زەوییە بیابانی و وشكهەڵاتووەكان، نزیكەی 41,89% كۆی رووبەری زەوی عێراق پێكدەهێنن.

بەگوێرەی راپۆڕتێك كە لەلایەن “ناشناڵ ئاند ریلایف وێب” ئامادە كراوە، بەدرێژایی مێژوو ئەو ئەو زۆلكاوانەی لە عێراقدا بوونیان هەبوو، بەهۆی كەمكردنی ئاوای دوو رووبار 75%یان لەناوچوون. لە كاتێكدا لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو، زۆلكاوەكان 20 كیلۆمەتر دووجایان داگیر كردبوو. ئەمەش وایكردووە زیاتر لە 10 هەزار خێزان لە باشووری عێراق وازیان لە كاری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری هێناوە و بەرەو ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق كۆچیان كردووە

زیا عەواد ئاماژەی بەوەش دا، رووبەری ئاو بە رێژەی 1,25% لەسەر رووبەری زەوی عێراق كەمی كردووە، هەروەها دیجلە و فورات گرنگترین سەرچاوەی ئەو ناوچانەن، هاوكات زەوییە كشتوكاڵییە جێهێڵراوەكان دووەم گەورەترین رووبەرە بە رێژەی 22,21% كە جووتیاران رووبەڕووی كەمی ئاو، خراپیی خاك و كەمی پێداویستی كشتوكاڵی بوونەتەوە و بەناچاری دەستبەرداری پیشەكەیان بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی دواین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، تا ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ، 12 هەزار و 212 خێزان كە دەكاتە 73 هەزار و 272 كەس، بەهۆی وشكەساڵییەوە لە 10 پارێزگای عێراق، ناچار بە كۆچكردن بوونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi