یونیتاد ڕاپۆرتهكا تایبەت ل دۆر تاوانێن داعش ل عيراقێ پێشكێشى جڤاتا ئاساييشا نێڤ دهولهتى دكهت
K24 – هەولێر:
بەرپرسی “یونیتاد” راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی تاوانەکانی داعش لە عێراق خستەڕوو، تێیدا ئاژامەی بەوەدا، “یونیتاد” چەندین بەڵگەی بۆ عێراق کۆکردووەتەوە لەسەر تاوانەکانی داعش کە لەو وڵاتە ئەنجامیداون.
ئەمڕۆ دووشەممە (4ـی کانوونی یەکەمی 2023) کریستیان ریتچەر، بەرپرسی “یونیتاد” لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی تاوانەکانی داعش لە عێراق خستەڕوو و گوتی: “ئێمە کارمان کردووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و هەموو توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانین راپۆرتێک پێشکەش بە سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایش بکەین، هەروەها رێگاچارەیەک پێشکەش بکەین بۆ حکومەتی عێراق کە لە رێکاری 97ـی حکومەتی عێراقەوە داواکاروە”.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا، زانیاری لە 39 لایەنی سیاسی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لەلایەن چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە کۆکراوەتەوە کە ئەمەش ئامارێکی گەورەیە، ئەمەش چەندید ریکۆرد لەخۆ دەگرێت کە زۆربەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بووە و زۆرینەی ئەم بەڵگانە لەلایەنی ئەلیکتۆرینەوە لێکۆڵەینەوەیان لەبارەوە کراوە.
بەرپرسی یونیتاد، گوتی: “لە ماوەی ئامادەکردنی راپۆرتەکە و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەکان بەشێوەیەکی دیاریکراو لەلایەن حکومەتی عێراق بۆمان نێردراوە، هەروەها ئەو ئامارانەی کە دەستمان کەوتوون چەندین کۆمەڵکوژی نوێمان دۆزیوەتەوە کە لە عێراق ئەنجامدراوە، تیمەکەی ئێمە چاوی لەوەیە رێکاری زیاتریان پێبگات لەلایەن سکرتێری گشتی بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتووە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی ئەو رێگاچارەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاری لەسەر بکرێت.
کریستیان ریتچەر، سەرنجی خستە سەر ئەوەش، لەماوەی کارکردن و هاماهەنگی تیمەکان، یونیتاد چەندین بنەمایان دامەزراندووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هاوبەشی پێکراوە.
گوتیشی: یونیتاد هەموو هەوەڵێکی داوە بۆ ئەوەی ئەم بنەمایانە بە شێوەیەکی گونجاو بەکار بهێندرێت و ئەم بەڵگانەش لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان پێشکەش بکرێتن بۆ لایەنەی پەیوەندیدار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی