ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەمریکا:دێ دووڤچوونێ بۆ پرۆسەيا دەستپێکرنا هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ کەين

ئەمریکا:دێ دووڤچوونێ بۆ پرۆسەيا دەستپێکرنا هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ کەين

باسنيوز:

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان پێشوازیی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی کردەوە: “كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان پێشوازیی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد و لە دیدارێکدا كونسوڵی نوێی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كارەبا و وزە و نەوت دەربڕی.”

ئاماژە بەوەش کراوە کە لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت و دەرکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کۆنسوڵی ئەمەریکا گوتی: “لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین و دەزانین ڕاگرتنی نەوت کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە ئەولەوییەتەکانی سیاسەت و بەرنامەی واشنتۆن دەبێت.”

ئەوەش خراوەتە روو: “وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان سوپاسی ڕۆڵی ئەمریکای کرد بۆ گرنگیدان بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم و بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و گاز و فراوانکردنی وەبەرهێنان و دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi