ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: داتايێن حکوومەتا هەرێما کوردستانێ دروستن و بە شەفافيه‌ت سه‌ره‌ده‌رى ل گەڵ بەغدا کريە

نێچیرڤان بارزانی: داتايێن حکوومەتا هەرێما کوردستانێ دروستن و بە شەفافيه‌ت سه‌ره‌ده‌رى ل گەڵ بەغدا کريە

باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داتانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستن و بە شەفافی مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردووە. گوتیشی، کێشەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا کێشەی مووچە نییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە: کێشەی مادەی 140 هەیە کە دەبێ جێبەجێ بکرێت، کێشەی شنگال هەیە کە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە، لە هەموویشی گرنگتر چارەسەری ئەو بابەتەیە کە ئاخۆ سیستەمی سیاسیی عێراق فیدراڵییە، یان سیستەمێکی ناوەندییە. ئەو هەڵسوکەوتەی ئێستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەڵسوکەوتێکی فیدراڵی نییە.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ”سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام لەسەر خەتە و خۆیشم بەردەوام هەوڵم داوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ”نابێت مەسەلەی مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان و هیچ بابەتێک بکرێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئیلتزاماتەکانی بەوپەڕی شەفافییەتەوە جێبەجێ کردووە و چاوەڕوان دەکەین بەغداش بەو شێوەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بکات.”

گوتیشی: ”مووچە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و دەبێت حکوومەتی فیدراڵ بە زووترین کات چارەسەری بکات، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر خەتین و بەو نزیکانە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی سەردانی بەغدا دەکەن و هیودارین کێشەکان چارەسەر بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi