ئایار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ناڤه‌ڕۆکا کۆنفرانسێ رۆژنامەڤانيێ مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی

ناڤه‌ڕۆکا کۆنفرانسێ رۆژنامەڤانيێ مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی
K24 – هەولێر:

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

سەرەتا محەممەد شیاع سوودانی، ئاماژەی بە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کرد و گوتی، “هێشتا ئەو کارەساتە لە ویژدانی عێراقییەکان ماوەتەوە و پێویستە حکومەتی عێراقیش بەرامبەر قوربانیانی ئەو کارەساتە پابەندی بەرپرسیاریەتییەکانی بێت، بۆیە دوێنێش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەمان پەسەندکرد”.

لە بەرامبەر ئەوەشدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرهاتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر کرد و دەستخۆشی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ بە فەرمی ناساندنی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

هەروەها مەسرور بارزانی گوتی، “دوو رۆژی دیکە یادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە، هیوادارم ئەم بڕیارە ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتی خەڵکی هەڵەبجە”.

سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی 2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم، گوتیشی، پیرۆزبایی لە هەموو عێراق بەگشتی دەکەم بۆ پەسەندکردنی بودجە و هیوادارم ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ئەو بودجەیە پەسەندبکات کە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق دایە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی ئەم بودجەیەدا دەتوانین هەنگاوی دیکەش بنێین بۆ چارەسەرکردنی خاڵەکانی دیکە، وەکو یاسای نەوت و غاز.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لە میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە وەکو خۆی کردووە و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەردوولا لە گفتوگۆکردن و هاوکاریکردن بەردەوام دەبن.

لەلایەن خۆشیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە لە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشیان بڕیوە و بەردەوامیش دەبن تا چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.

سەبارەت بە ماددەی 140ـی دەستووریش، محەممەد شیاع سوودانی، روونیکردەوە، ماددەی 140 بەشێکە لە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان و رایگەیاند بودجەیەکیان تەرخانکردووە بۆ ئەو لیژنەی پێکهاتووە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ئەو ماددەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi