ژڤانێ گڕێدانا پيڤهرێ ئاڤێ ب داوى هات و 79% وهڵاتییان پيڤهر گڕێداينه
باسنيوز:
بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژبوو بۆ بەستنى پێوەرى ئاوى ماڵان و بۆ یەکلاییکردنەوەى چارەنووسى ئەوانەش کە پێوەرەکەیان نەبەستووە داواکارییەکیان داوەتە حکوومەتى هەرێمى کوردستان.
ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “لە کۆى یەک ملیۆن و شەش هەزار هاوبەشى ئاو لە هەرێمى کوردستان تاوەکوو ئێستا 79%ى هاوبەشان پێوەرى ئاویان بەستووە کە ڕۆڵێکى باشى هەبووە لە کەمکرنەوەى بەهەدەردانى ئاو”.
گوتیشى: “ئەمڕۆ وادەى بەستنى پێوەرى ئاو تەواو بوو، بەڵام داوکاریی و خواستێکى زۆرى هاووڵاتییان و بەڕێوەبەرایەتى و پارێزگاکان هەیە بۆ ئەوەى وادەکە درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان کردووە بۆ وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بۆ ئەوەى ماوەى دوو مانگ یان چوار مانگ وادەکە درێژ بکرێتەوە، بەڵام کۆتا بڕیار لاى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانە کە دواى داواکارىی و نووسراوى وەزارەتى شارەوانى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران، وەڵاممان دەدرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە کار و هەوڵى پێویست دەستى پێکردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی