پارتی داخوازا سەرۆکایەتیا سێ لیژنەيێن پەرلەمانێ عێراقێ دکهت
بەغدا -KDP.info-
بڕیارە دوای سەری ساڵ سەرۆکی لیژنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق یەکلا بکرێنەوە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێ، ئێمە داوای سەرۆکایەتیی سێ لیژنەمان کردووە و یەکێک لە لیژنەکان سیادی بێت.
د. سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “کار بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق دەکرێت و بەرلەوەی پەرلەمانی عێراق بکەوێتە پشووەوە ئێمە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی کۆ بووینەتەوە و بڕیارە دوای سەری ساڵ سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا بکرێنەوە و سەرۆکی ھەموو لیژنەکان دیاری و جێگیر بکرێن.”
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: “ئێمە وەکوو کورد داوای سەرۆکایەتیی حەوت لیژنەی پەرلەمانی عێراقمان کردووە، ئەوەیش بەپێی ژمارەی کۆرسییەکانی نێو پەرلەمان، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە جێگیر بکرێت.”
لەبارەی پشکی پارتییەوە د. سەباح سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “پارتی داوای سەرۆکایەتیی سێ لیژنە دەکات و بەرکەوتەی ھەڵبژاردنی پارتییش بەشی سێ لیژنە دەکات بۆ ئەوەی سەرۆکایەتیی سێ لیژنە وەربگرێت، یەکێک لەو لیژنانەی بەر پارتی دەکەوێت، دەبێت لیژنەی سیادی بێت، ھەروەک چۆن وەزارەتێکی سیادی بەر پارتی کەوتووە، سەرۆکایەتیی لیژنەیەکی سیادیش وەردەگرێت، ئێمە دەمانەوێت سەرۆکایەتیی یەکێک لە لیژنەکانی دارایی، یاسایی، نەفت و غاز وەربگرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی