پێلهكا بهێز يا سهرتاسهری يا بارانبارینێ ب ڕێڤهیه
باسنيوز:
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە پێشبینی هاتنی یەکەم شهپۆلی بەهێزی سهرتاسهریی بارانبارین دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 19/11/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “بەگوێرەی دوایین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەشوھەوا GFS سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری ھاتنی یەکەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری ھەیە کە بەشێوەیەکی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەکان دەرکەوتووە”.
ئاماژەشی بەوە داوە: “ئەم ھەفتەیە بەگشتی کەشوھەوا بەسەقامگیری دەمێنێتەوە و لە رۆژی ھەینی 25ی مانگ بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لەم ماوەیەدا ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و شەپۆلێکی ناسەقامگیری بارانبارین و ھەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ چالاکبوونی خێرایی با”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی