ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا ساخله‌ميێ:ئەگەرێن به‌لاڤبوونا پێلا پێنجێ يا کۆرۆنايێ هه‌نه‌ 

وەزارەتا ساخله‌ميێ:ئەگەرێن به‌لاڤبوونا پێلا پێنجێ يا کۆرۆنايێ هه‌نه‌ 

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوەیە. دەشڵێت، هەرکاتێک لە بەغدا شەپۆلی نوێ رابگەیێندرێت دوای ماوەیەک لە هەرێمی کوردستانیش بڵاودەبێتەوە، پێشبینیش دەکات کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر خەڵک سووک بێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی زیاتر بێت.

رۆژی چوارشەممە، 16-11-2022، دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هۆشدارییەکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هەر کاتێک و لە هەر شەپۆلێک و جۆرێکی گۆڕاو چی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت یان هەر نەخۆشییەکی دیکەی گوازراوە بێت، کە لە عێراق لە سەنتەرەوە رادەگەیێندرێت خۆی لە خۆیدا هۆشدارییەکە بۆ ئێمەش کە ئەگەری هەیە شەپۆلەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، هەموو جارێکیش بەتایبەت لە پەتای کۆڤید-19 و لە گۆڕاوەکانی دیکەشدا لە هەموو شەپۆلەکانی رابردوو سەرەتا لە بەغدا رادەگەیێندرا کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بڵاودەبووەوە و دواتر بەچەند هەفتەیەک بەپێی جۆرەکەی و ئاستی پابەندبوونی خەڵک بە خۆپارێزی لە هەرێمی کوردستانیش بڵاودەبووەوە.”

ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای بڵاوبوونەوەی لە چین لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019، چەند جارێک گۆڕاوە و بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بە شەپۆلە نوێیەکەی کۆرۆناش دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون گوتی: “تائێستا لە هەرێمی کوردستان نەمانگوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی پێهاتووە، بەڵکو گوتوومانە کە لە خامۆشییدایە، ئێستاش ئامارەکان پێماندەڵێن کە تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، بەڵام ئەگەر لە بەغدا ئەگەری شەپۆلی نوێ هەبێت ئەوا لە دوای ئەوە بە ماوەیەک شەپۆلی دیکە کە شەپۆلی پێنجەمە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش.”

رۆژی چوارشەممە، 16-12-2022، ریاز عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روویداوە و عێراق کەوتووەتە نێو شەپۆلی نوێی کۆرۆنا کە شەپۆلی پێنجەمە.”

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون لەبارەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا جگە لە داواکردن لە خەڵک بە خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین، پێشبینییەکانیشی بۆ شەپۆلەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت: “شەپۆلی چوارەم بە بەراورد بە شەپۆلەکانی دیکە لە رووی تووندیی نیشانەکانییەوە کەمتر و سووکتر بوو، هەرچەندە بڵاوبوونەوەی خێراتر بوو، بەراورد بە شەپۆلەکانی پێش خۆی سووڕەکەشی کەمتری دەخایاند کە پێنج بۆ حەوت رۆژ بوو، لەکاتێکدا سووڕی ڤایرۆسەکە لە شەپۆلی یەکەم دوو هەفتە و دواتر سێ هەفتە بوو، بەڵام شەپۆلەکان ئەگەر لە ناکاو شتێک روونەدات خاودەبنەوە، ئاستی مردنیش کەمتر دەبێت، بۆیە شەپۆلی پێنجەم نیشانەکانی سووکتر دەبن و کاریگەرییەکە کەمترە.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەو پەتایەش دەکات کە ئێستا بەزۆری بڵاوبووەتەوە و رایدەگەیێنێت، “ناتوانین بیسەلمێنین کە ئەوەی هەیە کۆرۆنایە، چونکە هەموو ئەو نەخۆش و تووشبووانە ناچنە نەخۆشخانەکان و خۆیان تۆمارناکەن و پشکنین بکەن، چونکە خەڵکێکی کەم سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و زیاتر دەچنە نۆرێنگەکانی لاکۆڵان، ئەمەی کە ئێستا هەیە بەشێکی پەتای وەرزییە و هەر ساڵێک بارانبارین دوابکەوێت و وەرز بگۆڕێت ئەو پەتایە روودەدات، ناشتوانین بڵێین هیچی کۆرۆنا نییە، بۆیە بەشێکی کۆرۆنایە و بەشێکیشی پەتایە.”

باس لە دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و روونیدەکاتەوە: “ئێستا دۆخی کۆرۆنا خامۆشە، ڤاکسین کاریگەریی هەبووە، خۆپارێزیی خەڵکیش زۆر گرنگە، هەرچەندە کۆرۆنا ئیدی وای لێدێت دەبێتە پەتایەکی وەرزیی باو، بەڵام گۆڕانکاریی لە نیشانەکانی دەبێت، ئامارەکانی ماوەکانی رابردوو نیشانی دەدات کە تۆمارکردن کەم بووەتەوە، هەفتانە کەمتر لە 100 کەیسی تووشبوونمان بە ڤایرۆسەکە هەیە.”

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 466 هەزار و 358 کەس، لەو ژمارەیە 458 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و 7 هەزار و 468 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi