ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بارانبارین دەست پێدەکات

بارانبارین دەست پێدەکات

باسنيوز :

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاریی نوێی لەبارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکراکرد.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووتەوە: “کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دوورگەى عەرەبى لە سبەی پێنجشەممە 20/10/2022ەوە ئاسمانى هەرێمی کوردستان بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و رۆژى هەینىش ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان”.

ئاماژە بەوەش کراوە: “لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینییەکان ئەگەرى بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە”.

روونیشکراوەتەوە کە بارانبارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر و لە سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا.

ئەوەش خراوەتە روو: “پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە و خێرایى با زیاد دەبێت و هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان”.

وەزارەتی گواستنەوە راشیگەیاندووە کە لە کاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە و ئەو ناجێگیرییەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi