ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاشتی کۆچەر: چەکدارێن داعش ل سنوورێ سووریا هاتينه‌ دناڤ عێراقێ دا

ئاشتی کۆچەر: چەکدارێن داعش ل سنوورێ سووریا هاتينه‌ دناڤ عێراقێ دا
شنگال -KDP.info-

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای شنگال ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش لەنێو سووریاوە دوای شکاندنی زیندانی شاری حەسەکە دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق و دەڵێت، شکاندنی زیندانی غوێران بە پیلان بووە.

ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی ١٧ی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “شکاندنی زیندانی غوێران لە حەسەکە و بەرەڵاکردنی سێ ھەزار چەکداری داعش پیلانێکی ھەرێمییە و سیناریۆیە بۆ تێکدانی ڕەوشی عێراق، چونکە ئەستەمە ئەمە ڕووی دابێت و سێ ھەزار تیرۆریست لەنێو زیندانێکدا بن و لەژێر چاودێری و ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا زیندانەکە بشکێنن و بە ھەزاران تیرۆریست بەرەڵا بکرێن.”

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: “زانیاریی وردمان ھەیە ژمارەیەک لەو داعشانەی زیندانی حەسەکە دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق و لە سنووری بەعاج و بلێجەوە ھاتوونەتە نێو عێراق، ئەمەش مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق و زیادبوونی جووڵەی داعش.”

ئاشتی کۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “چەکدارانی داعش ماوەیەکە لە ھەندێ ناوچە دەستیان بە جووڵە کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە داعش بەشێکی زۆری چەکدارانی لە سنووری پارێزگای ئەنبار کۆ کردووەتەوە و لە ناوچەیەک بە ناوی وادیی حورات مەشق و ڕاھێنان بە چەکدارانی داعش دەکرێت، بێگومان چ ئەوانەی لە مەشق و ڕاھێناندان و، چ ئەوانەی لە سووریاوە دێنە نێو خاکی عێراقەوە لە داھاتوودا دەبنە مەترسیی گەورە بۆ سەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi