وەزیرێ ساخلهميێ: پێدانا قورچا سێيێ يا ڤاكسينێ کۆرۆنايێ كهفته دوارێ بجهئينانێ دا
باسنيوز:
دوای ماوەیەكی زۆر لە 24 كاتژمێری رابردودا كەمترین تووشبوون و مردن بە كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: “لە تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشییە”.
ئەوەشی خستە ڕوو، بە بڕیاری وەزارەتیان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە واری جێبەجێکردن، گوتیشی: “هیوادارین ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکوو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خوا نەخواستە تووشی مردن نەبن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی